30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی 30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی 30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی بعثه مقام معظم رهبری در گپ بعثه مقام معظم رهبری در سروش بعثه مقام معظم رهبری در بله
30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی 30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی 30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی 30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی 30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی

30ی ڕەزبەری 1391ی هەتاوی، ڕێکەوتی پێنجی زیحەجەی 1433ی کۆچی

پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب بۆ کۆنگرەی گەورەی حەج بسم اللە الرحمن الرحیم الحمداللە رب العالمین وصلوات الله و سلامه علی الرسول الاعظم الامین وعلی آله المطهرین المنتجبین وصحبه المیامین وەرزی حەج ، تژی لە رەحمەت و بەرەکەت ، گەیشت و بۆجارێک

پەيامي ڕێبەري مەزني ئينقلاب بۆ كۆنگرەي گەورەي حەج

بسم اللە الرحمن الرحيم
الحمداللە رب العالمين وصلوات الله و سلامه علي الرسول الاعظم الامين وعلي آله المطهرين المنتجبين وصحبه الميامين


وەرزي حەج ، تژي لە رەحمەت و بەرەكەت ، گەيشت و بۆجارێكي ديكە ئەو بەختەوەرانەي خستە بەر فەيزي ئيلاهي كە شەرەفي ئامادەبوون لە ژوانگە نوورانيەيان دەست كەوتووە.لێرە كات و شوێن يەك بەيەكي ئێوە حاجيان بەرەو بەرزبوونەوەي مەعنەوي و ماددي بانگێشت دەكات .لێرە ژن و پياوي موسوێمان ، بە دڵ و زمان ، لەببەيك دەڵێن بە بانگەوازي خواي گەورە بەرەو چاكسازي و رزگاري .

لێرە هەموو دەرفەتي ئەوەيان دەست دەكەوێ كە پڕۆڤەي برايەتي و يەكڕەنگي و پارێزكاري بكەن . ئێرە ئوردوگاي پەروەردە و بارهێنانە ، پێشانگەي يەكێتي و مەزنايەتي و چەندڕەنگي ئوممەتي ئيسلامە، مەيداني بەرەنگار بوونەوەي شەيتان و تاغووتە.
خواي زانا و بەتوانا ئێرەي كردووە بە شوێنێك كە باوەڕداران بەرژەوەندي خۆيان تێيدا دەبيننەوە. ئەوكاتەي كە ئێمە چاوي ژيري و پەندوەرگرتن بكەينەوە، ئەم بەڵێنە ئاسمانييە، هەموو سەرلەبەري ژياني تاكي و كۆمەڵايەتيمان دەگرێتەوە.
تايبەتي دروشمەكاني حەج ئاوێتە بووني دنيا و ئاخيرەت و تێكەڵ بووني تاك و كۆمەڵە . كەعبەي بێ گەرد و شكۆمەند، تەوافي جەستە و دڵەكان لەسەر تەوەرێكي پاوەجێ و ئەبەدي ، هەوڵ و كۆششي بەردەوام و ڕێك و پێك لەنێوان سەرەتا و كۆتايەك، كۆچي هەمواني بەرەو بوارە پەسڵانييەكاني عەرەفات و مەشعەر و حاڵ و حوزورێك كە دڵەكان لەم مەحشەرە گەورەدا تازە دەكاتەوە ، هروژمي هەمواني بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێماي شەيتان و ئينجا هاوهەنگاو بووني هەموان لە هەموو شوێنێك و لە هەموو ڕەنگ و چەشنێك ، لە تێكڕاي ئەم ڕێ وڕەسمە پڕ لە ڕاز و نهێنييە و تژي لە مەعنا و نيشانەي هيدايەت . . . ، لە تايبەتييەكاني دەگمەن و تاكانەي ئەم فەڕزە پڕمانا و نێوەڕۆكەن.
ئەم ڕێ وڕەسمەيەكە هەم دڵەكان بەيادي خوا بەيەكەوە گرێ ئەدا و خەڵوەتي دڵي مرۆڤ بە نووري تەقوا و ئيمان ڕوون دەكاتەوە، هەم تاكيش لە شوورەي خۆي دەخاتە دەر و لەنێو كۆمەڵي ئومەتي ئيسلامي دا دەيتوێنێتەوە، هەم جل و بەرگي پارێزكاري دەكاتە بەري كە پارێزەري گياني ئەوە لە نووكەڕمبي ژاراوي گوناە، هەم گياني شاڵاو بردن بۆسەر شەيتان و تاغووتەكان لەو دا زيندوو دەكاتەوە.
لێرەدايە كە حاجي ، هەم نموونەيەك لە گەورەيي ئومەتي ئيسلامي بە چاوي خۆي دەبينێ و لە پۆتانسيەل و تواناييەكەي دەگا و هەم بۆ دواڕۆژ هيوادار دەبێ، هەم بۆ ڕۆڵ نواندن تيياي دا هەست بە ئامادەيي دەكات، هەميش ئەگەر يارمەتي ئيلاهي بەنەسيب بێ بەيعەتێكي دووبارە دەكاتەوە لەگەڵ پەيامبەري مەزن و پەيمانێكي قايم لەگەڵ ئيسلامي خۆشەويست دەبەستێ و بۆ چاكسازي خۆي و ئيسلاحي ئومەت و بەرزكردنەوەي وشەي ئيسلام ورەيەكي پتەو لە خۆي دا بە دي دێنێ.
ئەم دوانە هەر دووك واتە گۆڕيني خود و ئيسلاحي ئومەت ، دوو فەڕزن كە هەميشە لە ئارادان.
ڕێكارەكاني بە قووڵبوونەوە لە ئەركە دينييەكان و سوودوەرگرتن لە ژيرمەندي و بەرچاوڕووني ، بۆ كەساني ژير و ورد دژوار نييە.
گۆڕيني خود لە بەەرنگار بوونەوەي حەزە شەيتانييەكان و هەوڵدان بۆ دووري لە گوناحەوە دەست پێ دەبێ، ئيسلاحي ئوومەتيش لە ناسيني دوژمن و نەخشەكاني ئەو و كۆشش بۆ پووچەڵ كردنەوەي زەبر و فێڵ و دهۆ و دوژمنيەكاني ئەو و ، ئينجا لە بەيەك بەستنەوەي دڵ و دەست و زماني موسوڵمانان و ئوممەتە ئيسلامييەكان مسۆگەر دەبێت.
لەم بڕگە كاتە دا يەكێك لە گرينگترين پرسەكاني جيهاني ئيسلام كە بە چارەنووسي ئومەتي ئيسلامييەوە گرێ دراوە، ڕووداوە شۆڕشگێڕييەكان لە باكووري ئەفريقا و لە ناوچەكە دايە كە تائێستا بووە بە هۆي هەرەس بردني چەند ڕژێمي گەندەڵ و ملكەچي ئەمريكا و ياريدەري زايۆنيزم و ڕژێمەكاني ديكەي لەم جۆرەي هەژاندووە.
ئەگەر موسوڵمانان ئەم دەرفەتە مەزنە لەكيس بدەن و لە ڕێگەي ئيسلاحي ئومەتي ئيسلامي سوودي لێ وەرنەگرن خەسارێكي گەورەيان كردووە.
ئێستا هەموو هەوڵي ئيستكباري دەست درێژكار و خۆتێوەگلێن ئەوەيە كە ئەم بزاڤە گەورە ئيسلامييە بە لاڕێ دا ببات.
لەم ڕاپەڕينە گەورانە دا پياو و ژني موسوڵمان بەدژي سەرەڕۆيي دەسەڵاتداران و دەسەڵاتي ئەمريكا كە بووەتە هۆي شكان و دواكەوتني گەلان و هاوپەيمانيي لەگەڵ ڕژێمي تاوانكاري زايۆني ، ڕابوون .
هۆكاري ڕزگاريدەري خۆيان لەم خەباتەي مەرگ و ژيان دا ئيسلام و وانە و دروشمە ڕزگاريدەرەكاني زاني و بە دەنگي بەرز ئەوەيان ڕاگەياند.
بەرگري لە گەلي چەوساوەي فەلەستين و بەرەنگار بوونەوەي ڕژێمي داگيركەريان كردە تەوەري داواكارييەكاني خۆيان .
دەستي برايەتييان بەرەو گەلاني موسوڵمان درێژكرد و خوازياري يەكێتيي ئومەتي ئيسلامي بوون . ئەوانە بناغە بنەڕەتييەكاني ڕاپەڕينە جەماوەرييەكان لە وڵاتانێك دايە كە لە دووساڵي ڕابردوودا ئاڵاي ئازادي و ئيسلاحيان هەڵداوە و بە جەستە و گياني خۆيان لە مەيدانەكاني شۆڕش دا ئامادە بوون و هەر ئەوانەن كە دەتوانن بناغە بنەڕەتييەكاني ئيسلاحي ئوممەتي گەورەي ئيسلامي داڕێژن.
ڕاوەستان لەسەر ئەم پڕەنسيپە بنەڕەتييانە، شەرتي پێويستە بۆ سەركەوتني دواجاري ڕاپەڕينە جەماوەرييەكان لەم وڵاتانە دا .
دوژمن بە دواي ئەوەدايە كە ئەم بناغە سەرەكييانە سستەك بكات. دەست و پێوەندە گەندەڵەكاني ئەمريكا و ناتۆ و زايۆنيزم بە سوود وەرگرتن لە هەندێ خەفڵەت و كەمتەرخەمي هەوڵ ئەدەن، بزاڤي لافاوئاساي لاواني موسوڵمان بەلاڕێ دا بەرن و ئەوان بەناوي ئيسلام بخەنە گياني يەكتر و جيهادي دژە ئيستعماري و دژە زايۆني بگۆڕن بۆ تيرۆريزمي ڕەشەكوژانە لە كۆچە و شەقامەكاني جيهاني ئيسلام تا خوێني موسوڵمانان بە دەستي يەكتر بڕژێ و دوژمناني ئيسلام لە بن بەست بێنە دەر و ئيسلام و موجاهيداني بە ناوزڕاو و كرێت نيشان بدرێن.
ئەوان دواي هيوابڕاوبوون لە سڕينەوەي ئيسلام و دروشمە ئيسلامييەكان ئێستا ڕوويان هێناوەتە پيلانگێڕيي نێوان فيرقە ئيسلامييەكان و بە پيلاني لەشيعە ترساندن و لە سوننە ترساندن كۆسپ و تەگەرە دەنێنەوە سە ر ڕێگاي يەكێتيي ئوممەتي ئيسلامي . ئەوان بە يارمەتي دەست و پێوەندەكاني خۆيان لە ناوچەكەدا لە سووريا قەيران دەنێنەوە تا بيروزەيني گەلان لە پرسە گرينگەكاني خۆيان و ئەو مەترسيانەي كە بۆسەي بۆ ئەوان ناوەتەوە بەلاڕێدا بەرن و بەرەولاي ئەو ڕووداوە خوێناويەي ببەن كە خۆيان بە ئەنقەست بە دييان هێناوە . شەڕي نێوخۆ لە سووريا و كوشتاري لاواني موسوڵمان بەدەست يەكتر تاوانكارييەكە كە لەلايەن ئەمريكا و زايۆنيزم و حكومەتەكاني ملكەچي ئەوان دەست پێ بووە و ئاورەكەي خۆش دەكرێت . كێ دەتوانێ باوەڕ بكات كە حكومەتەكاني لاگري ديكتاتۆرە ڕەشەكان لە ميسر و توونس و ليبي ئێستا پشتيواني ديمۆكراسي خوازي گەلي سووريان ؟
كێشەي سووريا، تۆڵەسەندنەوە لە حكومەتێكە كە سێ دەيە بە تەنيايي لەبەرامبەر زايۆنييە داگيركەرەكان دا ڕاوەستاوە و داكۆكي كردووە لە گرووپەكاني خۆڕاگري لە فەلەستين و لوبنان . ئێمە لاگري گەلي سووريا و نەياري هەرچەشنە هاندان و دەستێوەرداني دەرەكي لەو وڵاتە داين .
هەرچەشنە چاكسازييەك لەم وڵاتە دا دەبێ بەدەستي گەل و بە شێوازي تەواو نيشتماني ئەنجام بێت.
ئەوەي كە دەسەڵاتخوازاني نێودەوڵەتي بەيارمەتي حكوومەتە ناوچەييەكاني گوێ لە مشتي خۆيان، لە وڵاتێك دا بە بيانوويەك قەيران دروست بكەن و ئينجا بەبيانووي ئەم قەيرانە خۆيان بۆ ئەنجام داني هەر تاوانكارييەك لەو وڵاتەدا ئازاد ببينن، مەترسيەكي جيدديە كە ئەگەر حكومەتەكاني ناوچە سەرنجي پێ نەدەن، دەبێ چاوەڕواني گەيشتني نۆرەي خۆيان بن لەم پيلانە ئيستكبارييە دا .
برايان و خۆشكان، وەرزي حەج دەرفەتي وردبوونەوە و قووڵبوونەوە لە پرسە گرينگەكاني جيهاني ئيسلامە، چارەنووسي شۆڕشەكاني ناوچە و ئەو هەوڵانەي كەلەلايەن دەسەڵاتە بريندار بووەكان لەم شۆڕشانە بۆ بەلاڕێدابردني ئەوان دەكاردێ، لە ڕيزي ئەم پرسانە دايە . نەخشە و پيلاني خائينانە بۆ دووبەرەكي نانەوە نێوان موسوڵمانان و بەديهێناني گومان لەنێوان وڵاتاني ڕابوو لەگەڵ كۆماري ئيسلاميي ئێران، پرسي فەلەستين و هەوڵدان بۆ تەريك خستنەوەي خەباتكاران و كپ كردني جيهادي فەلەستيني، پڕۆپاگەندەي دژە ئيسلامييانەي حكوومەتە ڕۆژاواييەكان و داكۆكي ئەوان لە بێ ڕێزي كەران بەناوي پيرۆزي پەيامبەري مەزن صلي الله عليه واله ، ڕێ خۆشكردن بۆ شەڕي نێوخۆيي و هەڵوەشاندني هەندێ لەوڵاتاني موسوڵمان، ترساندني حكومەتي گەڵاني شۆڕشگێڕ لە بەرەوڕووبوونەوەي دەسەڵاتخوازاني ڕۆژاوايي و برەوپێداني ئەم بيرۆكەيە كە دواڕوژي ئەوان بەسراوەتەوە بە تەسليم بوونيان لەبەرامبەر ئەو دەست درێژكارانە . . . هەروەها پرسي گرينگ و بنەڕەتي ديكە لەم جۆرە لە ڕيزي ئەو پرسە گرينگانەن كە لە دەرفەتي حەج و لەساي يەكدڵي و يەكدەنگي ئێوە حاجيان دەبێ سەرنجي پێ بدرێ.
بێ گومان هيدايەت و ڕێنوێني ئيلاهي ڕێگاي ئەمن و سەلامەت بە باوەڕداراني تێكۆشەر پێشان ئەدات.
والذين جاهدوا فينا ليهدينهم سبلنا
والسلام عليكم ورحمه الله وبركاته
سەيد عەلي خامنەيي
30ي ڕەزبەري 1391ي هەتاوي، ڕێكەوتي پێنجي زيحەجەي 1433ي كۆچي

 


| شناسه مطلب: 11456







نظرات کاربران